بنزیمە: ئەم یاریزانە شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە

کەریم بنزیمەی فەرەنسی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و ئێستای یانەی ئیتحادی سعودی، ستایشی گرێبەستەکەی کرد بۆ ئەوەی کیلیان مباپێی هاونیشتیمانیی خۆیکرد بە پەیوەندیکردنی بە یانەی شاهانەوە.

 بنزیما لەمیانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "مارکا” وتی: پێشبینیم دەکرد مباپێ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، لەڕاستیدا ئەوەش ڕوویدا و یاریزانێکی نایاب و ناوازەیە.

 سەبارەت بە تۆپی ئاڵتونیش لە لێدوانێکدا وتی: دەڵێم ڤینیسیۆس جونیۆر، چونکە شایەنی ئەوە و نەک تەنها بۆ ئەوەی ئەمساڵ کردوویەتی، بەڵکو بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە وەرزی پێشوودا کردوویەتی.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی ڤینیسیۆس یاریزانێکی تەواوە، دەتوانێت بە تەنیا یارییەک بباتەوە، بە دڵنیاییەوە بە هاوکاری هاوڕێکانی، بەڵام کاتێک ڕیال مەدرید پێویستی پێی دەبێت، بە باشی دەمێنێتەوە.

 جەختیشی لەوە کردەوە، "هەر بۆیە من پێموایە ڤینیسیۆس شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە، هەمیشە لە کاتی گونجاودا لەوێیە، هەر بۆیەش ڤینیسیۆس خۆشەویستترین یاریزانی منە".

 ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید هێشتا باشترین تیپی جیهانە، یاریزانەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام یانەی شاهانە هەمیشە لە لوتکەدا دەمێنێتەوە، باشترینە و بەردەوامیش دەبێت لە سەلماندنی ئەوە.

 بنزیمە لە کۆتاییدا وتی: هیچ تیپێک نابینم کە بتوانێت لە ڕیاڵ مەدرید باشتر بێت.


PM:03:33:22/07/2024