مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ لە پاریسەوە

کیلیان مباپێ کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، بەڵێنێکی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مێرێنگێ دا سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی فولباکەکەی پاریس سانجێرمان.

 پێشتر ڕیال مەدرید لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار پەیوەندی بە گەڕانەوەی حەکیمیەوە هەبووە، بە تایبەتی دوای پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی مباپێ بۆ یانە شاهانەییەکە لەمانگی شوباتی ڕابردوو.

 بەپێی پێگەی دیفێنسا سێنتراڵ، مباپێ پێشتر لە یەکێک لە دیدارەکانی لەگەڵ پێرێز قسەی کردووە سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ حەکیمی هاوڕێی.

 مباپێ بە پێرێزی وتووە کە حەکیمی باشترین بەدیلە کاتێک دانی کارڤاخال مێرێنگێ بەجێدەهێڵێت.

 مباپێ بۆ سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕوونکردەوە کە حەکیمی زۆر بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی بۆ یانەی شاهانە دەکات، هەروەها بەڵێن دەدات کە مووچەکەی هیچ کێشەیەک دروست ناکات، چونکە ئەولەویەتی ئەستێرە مەغریبییەکە لایەنی وەرزشی دەبێت.

 سەرچاوەکە بڵاویکردەوە، پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس هاتنی بۆ ڕیال مەدرید بۆ حەکیمی ئەستەمە، چونکە یانە فەرەنسییەکە دانوستان لەسەر فرۆشتنی بە مێرێنگێ ناکات.

 ئاشکرابووە کە ڕەنگە لە ڕاستیدا حەکیمی لە هاوینی ٢٠٢٦دا وەک گرێبەستێکی بێبەرامبەر بێت، ئەمەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ سان جێرمان، هەروەها مباپێش گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆکردووە تا هاوینی ٢٠٢٩ دەخایەنێت.


PM:01:32:23/07/2024