ڕیاڵ مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی سەرسوڕهێنەری ڕاگەیاند

ڕیال مەدرید دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمارکردووە، کە هیچ یانەیەک پێشتر بەدەستی نەهێناوە، وەک لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕاگەیەندراوە.

 یانەی شاهانە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بووەتە یەکەم یانەی تۆپی پێ کە داهاتەکەی لە یەک ملیار یۆرۆ زیاترە.

 ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، داهاتی وەرزی 2023/2024 بەبێ گواستنەوەی یاریزانان گەیشتووەتە یەک ملیار و 73 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 27% زیادیکردووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی دارایی 2023/24دا قازانجەکانی بە بەهای 16 ملیۆن یۆرۆ بەدەستهێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سەروەت و سامانی نەگۆڕ کردووە، بە بڕی پاکی 574 ملیۆن یۆرۆ.

 یانەی ڕیال مەدرید شاهیدی بووژانەوەیەکی گەورەی ئابووری بووە، لەژێر سەرکردایەتی سەرۆکی ئێستای یانەی ڕیال مەدرید، ئەو بازرگانە دیارە، فلۆرێنتینۆ پێرێز.

 هەروەها مێرێنگێ سەرکەوتوو بوو لە زاڵبوونێکی بەرچاو بەسەر تەختی ئەوروپیدا، کە وەرزی ڕابردوو بۆ جاری پازدەهەمین نازناوی چامپیۆنسلیگی، بە بردنەوەی لە بروسیا دۆرتمۆند لە یاری کۆتاییدا (2-0)، لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.


AM:11:02:24/07/2024