لە یاری ئەرجەنتین و مەغریب سەیرترین حاڵەت روویدا

لەیاریەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پاریسی2024 لە یاری ئەرجەنتین و مەغریب،سەیرترین رووداو لە مێژووی تۆپی پێ روویدا.

دوای ئەوەی ئەرجەنتین گۆڵی دووەمی لە خولەکی 105 تۆمارکرد، ناوبژیوان دەیویست بگەڕێتەوە ڤار بۆ راستی گۆڵەکە، بەڵام هاندەرانی مەغریب هاتنە  نێو یاریگاو یارییەکە  نزیکەی دوو کاتژمێر راگیرا. 


دواتر ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ ڤار گۆڵی ئەرجەنتینی رەتکردەوە و مەغریب 2ـ1 بە براوە هەژمارکرا.


PM:08:50:24/07/2024