یەكێتی تۆپی پێ عێراقی بەهۆی شەرەكەی یاری نەفتەوە سزایەكی توندی یانەی سلێمانی داوەو ئیدارەی یانەكەش هەرەشەی جێهێشتنی خولەكە دەكەن
لەسەر ئەو روداوانەی لەیاری سلێمانی نەفتدا رویدا دووشەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبۆوەو چەند بڕیارێكی لەو بارەیەوە دەركرد، یەكەمیان یاری سلێمانی و نەفتی بە دۆڕاندنی یانەی دایك هەژماركرد بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر.
یەكێكی تر لە بڕیارەكانی یەكێتی ناوبراو ئەوەیە كە سزای دارایی 10 ملیۆن دیناریان بۆ یانەی سلێمانی داناوەو هەروەها بۆ 5 یاری داهاتووی یانەكەش لەیاریگای خۆیدا دەبێت بەبێ هاندەر یاری بكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری یانەی سلێمانی ئەیوب عەزیز ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەكە دەڵێت "سێشەممە كۆبونەوەی دەستەی كاریگێڕی یانەكەیە بۆ تانەدان لە بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی"، دواتر ناوبراو دەڵێت "یاریەكەمان بەرامبەر شورتە ئەنجام دەدەین و دواتر ئەگەر سزاكەمان بۆ كەم نەكەنەوە لەخولەكە دەكشێینەوە".
ئا: چێنەر عەبدول قادر