کیلیان مباپێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW i7 M70ی وەک ئۆتۆمبێلی یانەکەی هەڵبژارد، کە هەمان ئۆتۆمبێلی فلۆرێنتینۆ پێرێزە.
کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە و سپۆنسەری یانەی ڕیال مەدریدە، ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی i7 M70 xDrive ی پێشکەش بە کیلیان مباپێی یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید کردووە کە هێزی 650ئەسپی هەیە، وەک ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە.
نرخی ئۆتۆمبێلەکە 164هەزار پاوەنە و نوێترین نەوەی زنجیرەی 7 i7 ی وەک مۆدێلی نوێی کارەبایی پێشەنگی BMW.
ئۆتۆمبێلی BMW i7 M70 لە ماوەی 3.7 چرکەدا 0-62 میل لە کاتژمێرێکدا تەواو دەکات. تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی BMW eDrive کە دوو بزوێنەری eDrive و سیستەمێکی تایبەتی دیزاینکراوی xDrive all-wheel drive ی تێدایە
بەڵام سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هێرشبەرە تەمەن 25ساڵە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری نییە، واتە دەبێت لە کورسی سەرنشینەکاندا دانیشێت.
لە 3ی حوزەیران مباپێ بە فەرمی بوو بە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، پێشکەشکردنی وەک ئەندامی ‘یانەی شاهانە’ لە 16ی تەمموز ئەنجامدرا.
شایەنی باسە پێشتر هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە مووچەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەگەڵ پاداشتی گۆڵە تۆمارکراوەکانی، جگە لەوەش گرێبەستی مباپێ بڕگەی ئازادکردنی بە بڕی یەک ملیار یۆرۆ لەخۆدەگرێت.