گواردیۆلا: لەژێر سەرکردایەتی فلیکدا بەرشەلۆنەم بەدڵ بوو

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی سەرسامی خۆی بۆ بەرشەلۆنە دەربڕی لە یاریی دۆستانەی نێوان هەردوو یانە، لە یاریگای کامپینگ وۆرلد لە ئۆرلاندۆ (فلۆریدای ئەمریکا)، لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا.


 کاتی ئاسایی بە یەکسانبوونێکی ئەرێنی (2-2) کۆتایی هات، پێش ئەوەی پەنا بۆ لێدانی سزا ببرێت، کە بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 گواردیۆلا لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیدا ڕایگەیاند: بێگومان ڕووبەڕووی کێشە بووینەوە، هەرکاتێک گەیشتنە ناوچەی ئێمە گۆڵیان تۆمارکرد، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەو پێیەی ئێمە تیپێکی زۆر گەنجین.

، لەبارەی ئاستی یاریزانانی بەرشەلۆنەشەوە لێدوانی دا: زۆر پێم خۆش بوو یارییە پێگەییەکە نایاب بوو، باڵەکان بەشێوەیەکی جیاواز یارییان دەکرد، یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیش بە ڕووبەڕووبوونەوە گەیشتنە شوێنەکە، بەرگریکارە فولباکەکانیش لە بۆشاییەکان هێرشیان دەکرد.

 سەبارەت بە بەدەستنەهێنانی هیچ سەرکەوتنێک لە ماوەی سێ یاریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەڵامی دایەوە: ئامانج گەڕانەوەیە بەبێ پێکان، و دروستکردنی تیپەکە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزدا دەبینین چی ڕوودەدات.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریکردن بەرامبەر تیپە گەورەکان سوودی دەبێت بۆ یاریزانەکان.

 گواردیۆلا ستایشی یاریزانەکانی کرد و وتی: ئەوان زۆر شەڕ دەکەن ئێمە لە زۆر ڕووەوە باش بووین و گرنگە یاریزانە لاوەکان ببینین لەم جۆرە یارییانەدا.

 لە کۆتاییدا وتی: یارییەکە زۆر نایاب بوو، چانسی زۆری هەبوو، نازانم چەند لێدانمان کرد، پێموایە ئەوانیش دڵخۆشن بە گەڕانەوەیان.



PM:01:03:31/07/2024