ئیمان خەلیف یاریزانی بۆکسێنەری جەزائیری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ٢٠٢٤ لە کێشی خوار ٦٦ کیلۆدا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پێشبڕکێکە، دوای ئەوەی لە جەولەی یەکەم کە تەنها ٤٦ چرکەی خایاند، لە ڕکابەرە ئیتاڵییەکەی ئەنجێلا کارینی بردەوە.
کاینی بڕیارەکەی بۆ وازهێنان لە شەڕەکە ڕوونکردەوە و ئاشکرایکرد کە بەهۆی هێزی پەنجەکانی خلیفەوە هەژاوەو ئامادەنەبووە یاری بکاتەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی ئەنسا، کارینی دەڵێت: 'من چوومە ناو گۆڕەپانەکەوە بۆ ئەوەی شەڕ بکەم کۆڵم نەدا، بەڵام پەنجەیەک زۆر ئازاری دام و بۆیە وتم بەسە و من سەری بەرزەوە دەڕۆم.
وتیشی'من ئەو کەسە نیم کە دادوەری بکەم و هیچم دژی بەرامبەرەکەم نییە.
چیرۆکی ئیمان یاریزانی بۆکسێنی جەزائیری لە سۆشیال میدیادا جەنجاڵییەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی مشتومڕەکانی زیندوو کردەوە، بەتایبەتی ساڵی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پاڵەوانێتی جیهانی بۆکسێن دوورخرایەوە.
لێژنەی ئۆڵۆمپی جەزائیر هەڵمەتی بێ ئەخلاقی دژی خەلیف شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنی خەلیف دەستپێکردووە.