ئەمە ٨ لێدوانی بەناوبانگە کە کەسایەتییە ناودارەکانی وەرزش و تۆپی پێ سەبارەت بە مێسی وتویانە:
جۆزێپ گواردیۆلا (2010): زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە ڕۆژێک دەتوانم بە نەوەکانم بڵێم کە من ڕاهێنانم بە لیۆنێل مێسی کردووە.
واین ڕۆنی 2012 :"میسی تەنها لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتر نییە، بەڵکو باشترینە تا ئێستا".
ئەلێکس فێرگسۆن (2010): "مێسی خەڵکی هەسارەیەکی ترە، سەر بە جیهانێکە کە مارادۆنا و پێلێی پێش خۆی لێیەوە هاتوون”.
ڕافایل نادال (2011): میسی باشترین یاریزانە کە تا ئێستا بینیومە تەنانەت ئەگەر ڕکابەری ئەویش بیت، چێژ لە بینینی ئەو وەردەگریت.
ئارسن ڤینگەر (2010): "مێسی وەک یاریزانانی پلەیستەیشن، مەحاڵەکان دەکاتە مومکین”.
کۆکێ (2014): "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەرزشکارێکی بەهێزە، بەڵام بۆ من مێسی سەروو سروشتییە”.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ (2013): "مێسی باشترین یاریزانە پێموایە پێویستە ناوی لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر بنووسرێت”.
جیرارد پیکێ (2012): "مێسی یاریزانێکی دەرەوەی زەوییە، لەکاتێکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترینە لەنێو مرۆڤەکاندا”.