رۆژنامەی LE PARISIENی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، ئەو وەرزشوانە میسرییەی لە بەیانی هەینی پۆلیس دەستگیری کردووە ، تۆمەتبارە بەوەی شەوی ڕابردوو کاتێک سەرخۆش بووە دەستی خستۆتە سەر سمتی ژنێک لە شەقامەکەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندی ئۆڵۆمپی میسر بە کاتێک لە خەو هەڵسان، تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک زانیان یەکێک لە وەرزشەوانەکانیان لە بەیانی هەینیەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەر کراوە .
ئەمەش محەمەد ئەلسەیدە، تەمەنی ٢٦ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٢١دا میدالیای برۆنزی لە زۆرانبازی یۆنانی و ڕۆمانی (-٦٧ کیلۆ) بەدەستهێناوە و لە قۆناغی ١٦ی یارییەکانی پاریس ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر حەسرەت جەفارۆڤی (ئازەربایجان) دۆڕاو دوورکەوتەوە.
قوربانییەکە سکاڵای تۆمارکردووە. ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٤:٣٠ بەیانی هەینی ئەنجامدرا. پۆلیس ئەو وەرزشوانەی دەستگیرکرد، کە بە تەواوی سەرخۆش بوو لەسەر ڕێگای گشتی. گوایە دەستی خستۆتە سەر سمتی ژنێک لە شەقامەکەدا لەکاتی بەجێهێشتنی کافێ ئۆز کە بەشێکی درێژی ئێوارەکەی لەوێ بەسەر بردووە.
داواکاری گشتی پاریس لێکۆڵینەوەی لەبارەی دەستدرێژی سێکسی لەسەر زۆرانبازەکە دەستپێکردەوەو دۆسیەی بۆ کردۆتەوە.
ئەمە یەکەم سکاڵای دەستدرێژی سێکسی نییە کە کاریگەری لەسەر یارییەکان هەبێت، باوکی باربارا ماتیچی کرواتی لەلایەن خۆبەخشێکی ئۆڵۆمپیاوە تۆمەتبار کراوە بە دەستدرێژی سێکسی و لە ٣١ی تەمموزدا خراوەتە ژێر دەستی پۆلیسەوە.