راهێنەری تۆپی پێی عێراق رەخنەی توند لو کۆمەڵە کەسانێک دەگرێت لە ناوخۆی عێراق کە چەندین تۆمەتیان ئاڕاستەکردووە لە ناوەی دوو ساڵی کارکردنی.
کاساس دەڵێت :" نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گەیشتمە عێراق، هەر لەسەرەتاوە هەوڵمدا تێکەڵ بە وڵات و داب و نەریتی ئێوە ببم و هەوڵمدا باشترین وێنەی عێراق لە سەرانسەری جیهاندا پیشان بدەم. بە هەموو توانامەوە کارم کرد بۆ ئەوەی تۆپی پێ و گەلی عێراق بگەیەنمە ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی سەرەڕای ئەو هەموو کێشە و گرفتانەی کە لە کارەکانماندا سەرهەڵدەدەن.
دەشڵێت" لەو هەموو ماوەیەدا، تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا، هەستم بە پشتیوانی و خۆشەویستی زۆرینەی گەلی عێراق دەکرد بەم پشتگیرییە توانیمان جامی کەنداو ببەینەوە، ڕیزبەندی فیفامان بە ئەنجامێکی نایاب باشتر کرد و بەردەوامین لە شەڕکردن بۆ خەونی چوون بۆ مۆندیال لە ساڵی ٢٠٢٦.
هەروەها وتی:' بەم خۆشەویستییە بەم دواییە ئۆفەرێکم رەتکردەوە کە ڕەنگە بارودۆخی وەرزشی و ئابووری و کەسیم باشتر بکات، هەمیشە ڕێز لە ڕەخنەکان دەگرم وەک شتێکی ئاسایی لە پیشەکەمدا، هەرچەندە هەندێک جار هاوبەشی نیم بەڵام ڕێز لە درۆ ناگرم ماوەیەکە دەبینم کە چەندە کەسانی جیاواز درۆ دەکەن لەسەر گرێبەستەکەم بەڵام ئەوەی جددیتر بوو بینینی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆک وەزیران بوو لە تیڤیدا تۆمەتباری کردم بە هەڕەشەکردن ئەم درۆیانە وادەکات کە خێزانەکەم ئازار بچێژێت.
لەکۆتایدا نوسیویەتی" لە داهاتوودا هەرچییەک ڕووبدات، من پارێزەرێکم لە بەغدا داناوە کە بەرپرسیار دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە داوایەکی یاسایی داهاتوو لە دژی هەموو ئەو کەسانەی کە درۆیان لەسەر من کردووە، ئەمەش زیانی بە ناوی من گەیاندووە.