یانەی مانچستەر سیتی هەڕەشەی لێبڕینی خاڵەکانی لێدەکرێت ئەگەر تۆمەتەکان بەرامبەری بسەلمێنرێت کە 115 سەرپێچی دارایی لە یاسای یاری خاوێن کردووە.
مانگی داهاتوو لیژنەیەکی سەربەخۆی دیسپلین دەست دەکات بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو تۆمەتە داراییانەی کە ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی دەبێتەوە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بڕیارێک دەربکرێت.
یانەی مانچستەر سیتی بە پێشێلکردنی یاسا داراییەکانی خولەکە تۆمەتبار کراوە، هەندێک حاڵەت بۆ ١٥ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەرچەندە بەرپرسانی یانەکە بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی هیچ هەڵەیەکی یاسایی.
ماڵپەڕی زە ئاتلەتیک بڵاویکردۆتەوە،سزای گونجاو بۆی بە لێبڕینی خاڵێکی زۆر گەورە لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ خاڵ دەبێت لە خولی ئینگلتەرا ، ئەمەش یانەکە دەخاتە خولی چامپیۆنس شیپ.