بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە کوردستان سەردانی دیار ڕەحمان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-8-2024 سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستی لە نەخۆشخانە سەردانی دیار ڕەحمان ئەستێرەی پێشووی یانەی وەرزشی هەولێری کرد.

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش هیوای سەلامەتی بۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و یانەکانی شاری هەولێر و کوردستان خواست، دووپاتیکردەوە کاپتن دیۆ یەکێک بوو لە ئەستێرە ئاست بەرزەکانی شاری هەولێر خاوەنی خوڕەوشتێکی جوان بوو لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگە، بە داخەوە ئەم نەخۆشیە نەگریسە کاپتنی دوورخستەوە لە یاریگەکان. 

لە کۆتایی سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی وەرزش پاڵپشتی خۆی بۆ دیار ڕەحمان بۆ ماڵباتی یاریزانەکە دووپاتکردەوە لە هەر پێویستیەکی.


PM:07:52:22/08/2024