لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رۆناڵدۆ وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوەو نهێنی نوێ دەدرکێنێت.
ئەمە تەواوی چاوپێکەوتنەکەیەتی:
کریستیانۆ:
"سعودیە وڵاتێکی جوانە، من و خێزانەکەم لەوێ زۆر دڵخۆشین”.
کریستیانۆ:
"هەموو خولەکان جیاوازن بەڕای من خەڵک زیاتر لەوەی دەزانن قسە دەکەن، بێگومان هەموو خولێک کێشەی هەیە، بەڵام خولی سعودیە هەرگیز ئاسان نییە من ئەوەتان پێ دەڵێم و 100% دڵنیام.”
کریستیانۆ:
ئاستی خۆمم لە هەموو ئەو خولانەدا نیشان دا کە یاریم تێدا کرد.
کریستیانۆ:
- من دەمزانی کە یاریزانەکان بەدوای مندا دێن کاتێک دەچمە خولی سعودیە، ئەوەم دەزانی.
کریستیانۆ:
یاریزانەکان تەنها لەبەر پارە لەگەڵم نەهاتن بۆ خولی سعودیە، بێگومان ئەوە هۆکاری سەرەکییە، بەڵام بەهۆی کەلتوری تۆپی پێ لە سعودیە، پێشتر زانیاریم لەسەر تۆپی پێی سعودیە هەبوو، هەروەها تۆپی پێی سعودیە جوانە ، چونکە هاوڕێکانم هەبوو کە لێرە یارییان دەکرد و ڕاهێنەری پورتوگالی هەیە”.
کریستیانۆ:
"کاتێک دایکم لە تەمەنی 11 ساڵیدا جێی هێشتم، زۆر ئازارم هەبوو بۆ من زۆر قورس بوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئێستا دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ خەم و پەژارەدا بکەم".
کریستیانۆ:
"خەڵک باسی تۆ دەکەن گرنگ نییە چی بکەیت."
کریستیانۆ:
- لە تەمەنی 11 ساڵییەوە بەخۆم دەڵێم کە من باشترینم لە جیهاندا هەمیشە بەم شێوەیە بیردەکەمەوە.
کریستیانۆ:
مرۆڤ دەبێت وەک خۆی بێت، نەک خۆنمایشکردن.
کریستیانۆ:
"تەنانەت ئەگەر لە دوایین یۆرۆشدا گۆڵم تۆمارکردبێت، ئەمە ناگۆڕێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کێیە”.
کریستیانۆ:
ڕاستگۆ دەبم، کاتێک تیپەکەم سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت بێگومان دڵخۆشم، بەڵام کاتێک سەردەکەوم و گۆڵ تۆمار دەکەم هەست بە دڵخۆشی زیاتر دەکەم.
کریستیانۆ:
"کاتێک دۆڕاوم هەست بە دڵتەنگی دەکەم، بەڵام ڕۆژی دواتر بەخۆم دەڵێم ژیان بەردەوامە، ڕابردوو ڕابردووی منە، جارێکی تر ناگەڕێتەوە، ئێستا باشترین دیارییە کە لە ژیانماندا بەدەستی دەهێنین، چونکە تۆ نازانن سبەی چی ڕوودەدات و ناتوانیت ڕابردوو بگۆڕیت.'
کریستیانۆ:
دوای ئەوەی بە لێدانی سزا بەرامبەر فەرەنسا دۆڕاین، دوو ڕۆژی پێچوو تا بەسەریدا زاڵ بووم، چونکە ساتێکی گرنگ بوو و فشارەکان زۆر بوون، بەڵام ئەوە تەنها ئەوە بوو، دوای 3 ڕۆژ گەڕامەوە بۆ هۆڵی وەرزش و دەستم بە کاری قورس کرد ، چونکە لە داهاتوودا زۆر شتم هەیە. ژیان بەردەوامە.