ئاوین شاخەوانی یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی و هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق لە ئاستی خوار (۱۱ساڵان)ی کچان توانی دوومەدالیای بڕۆنز بەشێوەی تیم و یاری دووانی لەگەڵ هاوڕێکانی لە هەڵبژادەی عێراق لە ووڵاتی ئەردەن بەدەست بهێنێت.
ئاوین بە ئاستە بەرزەکەی بووەتە جێگەی سەرەنجی بەرپرسانی تۆپی سەرمێزی ووڵاتانی عەرەب و ڕۆژئاوای ئاسیا کە گرنگیەکی تایبەت بەم بەهرەمەندەی تۆپی سەرمێزی عێراق و ووڵاتانی عەرەب بدرێت.
بەهرەمەندەکەی ئاشتی دەتوانێت نەخشەی داهاتووی تۆپی سەرمێزی عێراق بگۆڕێت ، ئاوین لەلایەن لیژنەی دۆزینەوەی بەهرەمەندانی ووڵات و شارەزایانی ئیسپانی وەک بەهرەداری ووڵات دەست نیشان کراوەو ئامادە دەکرێت بۆ ئۆڵۆمپیادی (2028 ـ 2032 ).
تۆپی سەرمێزی ئاشتی هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووەو چاوەڕوان دەکرێت یاریزانانی ئاشتی بگەنە ئۆڵۆمپیادی داهاتوو.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی