لە كۆتایی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی باسکەی نایابی خانمانی یانه‌كانی عێراق " خانمانی باسکەی یانەی گازی باکوور كۆتایی به خوله‌كه هێنا به بردنه‌وه له یانەی خاوه‌ن یاریگا و جه‌ماوه‌ری باسکەی یانه‌ی سه‌نحاریب به ئه‌نجامی (95-71 ) خاڵ و نازناوی خوله‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
یانەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ستافی هونەری تیپی باسكه‌ی خانمانی کردووە كه پێكهاتووە له دكتۆر رزگار رەوف و خاتوو چناری یاریده‌ده‌رو بۆته‌واوی خانمه یاریزانە قاره‌مانه‌كانمان، بە پاڵپشتی به‌رده‌وامی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازی باكوور ئه‌ندازیار ( ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید ، هه‌روە‌ها رۆڵی ده‌سته‌ی كارگێری له بیر ناكرێت.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه‌كه له یارییه جیاوازه‌كان .