تین هاگ بە رۆناڵدۆ پێدەکەنێت

پاش ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ رەخنەی لە یانەی  مانچستەر یونایتد گرتوو رایگەیاند" پێویستە ئەو یانەیە هەموو شتێک بنیات بنێتەوەو تێن هاگ رایگەیاندووە ناتوانن ڕکابەری بکەن و خولی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ ببەنەوە.

هەروەها رۆناڵدۆ وتوویەتی" تۆ ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی، ناتوانیت ئەمە بڵێیت، دەبێت لە مێشکتدا بڵێیت، گوێ بگرە، ڕەنگە ئێمە ئەو توانایانەمان نەبێت، دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت”.

ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تێن هاگ لەسەر لێدوانەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەڵامی دایەوەو بە پێکەنینەوە وتی: رۆناڵدۆ لە سعودیەیەو دوورە لە مانچستەر هەرکەسێک دەتوانێت بۆچوونی خۆی دەرببڕێت، دواتر دەستی بە [پێکەنین] کرد.


PM:08:02:12/09/2024