نوێترین ڕیزبەندی فیفا بۆ هەڵبژاردەکان بڵاوکرایەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پلەی یەکەمی خۆی لە ڕیزبەندی فیفا بۆ مانگی نۆی ئێستای هەڵبژاردە نیشتمانییەکان پاراست، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی ماوەی یارییە نێودەوڵەتیەکان.

 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پشووی نێودەوڵەتیدا دوو یاری ئەنجامدا، یەکەم یاریی بەرامبەر شیلی بە ئەنجامی 3-0 بردەوە، هەروەها بە ئەنجامی 2-1 لە کۆڵۆمبیا شکستی هێنا، لە کاتی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.


 فەرەنسا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئیسپانیاش کە پاڵەوانی دوایین جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بوو سێیەمە.


 ریزبەندی تیپە یەکەمەکان بەم شێوەیە بوو:


 1- ئەرجەنتین.

 2- فەرەنسا.

 3- ئیسپانیا.

 4- ئینگلتەرا.

 5- بەڕازیل.

 6- بەلجیکا.

 7- هۆڵەندا.

 8- پورتوگال.

 9- کۆڵۆمبیا.

 10- ئیتاڵیا.


PM:01:24:19/09/2024