بەرشەلۆنە سزا درا

قەیرانەکان بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامن، دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە  سزای بەسەردا سەپێندرا.

 پەیامنێری ڕادیۆی کوبا ئاشکرای کرد  یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی ڕەگەزپەرستی هاندەرانی بەرشەلۆنە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر مۆناکۆ لە چامپیۆنزلیگ سزای بارسێلۆنای داوە.


 ڕوونیشیکردەوە، سزاکە بریتییە لە غەرامەکردنی 10 هەزار یۆرۆ، هەروەها قەدەغەکردنی فرۆشتنی بلیتی بەرشەلۆنە بە هاندەرانی بۆ یاری داهاتووی دەرەوەی یاریگاکەی لە چامپیۆنزلیگ.

 بارسا بە ئەنجامی 1-2 لەفەرەنسا بەرامبەر بە مۆناکۆ دۆڕا.

 یانەی کەتەلۆنی دوو یاری لەسەریەک لە یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یۆنگ بۆیزی سویسری و بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەنجام دەدات.

 بەرشەلۆنە لە ٦ی ئەم مانگە لە سربیا ڕووبەڕووی ڕید ستار دەبێتەوە، ئەوەش لە قۆناغی چوارەمدا.


PM:01:18:27/09/2024