بەرشەلۆنە تووشی شکستێکی مێژووی بوو

لە لالیگاو لە هەفتەی هەشتەم یانەی بەرشەلۆنە بە قورسی 4-2 بە یانەی ئۆساسۆنا دۆڕا.
گۆڵەکانی ئۆساسۆنا بۆدیمێر دوو گۆڵ لەخولەکەکانی 18-72،دوو گۆڵەکەی تر زاراگۆزاو بریتۆنس لە خولەکەکانی 28-85تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی بەرشەلۆنە ڤیکتۆرو لامین لە خولەکەکانی 53-90تۆماریان کرد.

بەرشەلۆنە لە 8یاری 21خاڵی هەیەو پێشەنگە،ئۆساسۆنا 14خاڵی هەیەو شەشەمە.

دوای شکستەکە فلیک وتی " دەبێت ئەم دۆڕانە قبوڵ بکەین.  ئێمە بە باشی یاریمان نەکرد.  من بەرپرسیارێتی دەگرمە ئەستۆ،  بە تیمەکەم گوت کە دەبێت بەردەوام بین لە پێشکەوتن.  سێشەممە جارێکی تر یاری دەکەینەوە، یەکشەممەش جارێکی تر یاری دەکەینەوە.  ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاستین.



PM:11:59:28/09/2024