ڕیال مەدرید داوای مباپێ ڕەتدەکاتەوە

 بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید ڕێگریان لە کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی تیپەکە کرد، کە سبەی یەکشەممە لە گەڕی هەشتەمی لالیگا، بەشداری یاریی دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بکات.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لیکیپی"ی فەرەنسی، مباپێ داوای کردووە لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆوە بەشداری یارییەکە بکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید پێیان باشە داواکەی ئەو یاریزانە ڕەتبکەنەوە بۆ ئەوەی لە ڕەفتاری رەگەزپەرەستانە لەلایەن هاندەرانەوە دووربکەوێتەوە، بەتایبەتی دوای چەند ڕووداوێک کە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان ڕکابەرەکانی پایتەختی ئیسپانیا ، بەتایبەتی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر.


 مباپێ تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی پشتەوەی ڕانی چەپی کە ڕۆژی سێشەممە تووشی  بووە و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٣ هەفتە لە یاریگادا ئامادە نابێت.

 زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بیر لە گەڕانەوە بۆ پلانی وەرزی ڕابردوو دەکاتەوە بە دانانی جود بێلینگهام لە هێرشبردن لە دوای ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ .


AM:11:09:29/09/2024