دوای یاری دێربی ریاڵ مەدرید گورزێکی گەورەی بەرکەوت

یانەی ریاڵ مەدرید دوای یاری دێربی دژی ئاتلەتیکۆمەدرید کە 1-1کۆتایی هات گورزێکی کاریگەری بەرکەوت.

یانەی  ریاڵ مەدرید  بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەسەر  تیبۆ کۆرتوا ئەنجامدراوە، تووشی پێکان بوو لە ماسولکەی  قاچی چەپی.


 هەروەها  هەموو سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە گەڕانەوەی کۆرتوا لە پێکان دوای پشووی نێودەوڵەتیەکان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ دەبێت کە نزیکەی دوو هەفتە دەخایەنێت.


PM:01:55:30/09/2024