هۆکاری دۆڕانەکە بە لیل ئاشکرا بوو

رۆژنامەنوس خۆسێ فێلیکس دیاز هۆکاری دۆڕانی ریاڵ مەدرید بە یانەی لیلی فەرەنای1-0 ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت یاریزانانی لیل 117.939  کیلۆمەتر رایان کردووە، لە بەرامبەردا یاریزانانی ڕیال مەدرید  107.119  کیلۆمەتر رایانکردووە، جیاوازییەکە بە ڕوونی دەرخەری ئەو بەهێزییەیە کە هەر تیپێک یارییەکەی پێ ئەنجامداوە.

 هەروەها لەدەستدانی تەرکیز لە کاتی یارییەکاندا زۆر ڕوودەدات و کارتی زەردیش هۆکارێکی دیکەیە کە بە یاریزانانی شاهانە درا.

 هەروەها  نیگەرانی هەیە کاتی ئەوە هاتووە دەستبەجێ وەڵام بدرێتەوە.

 ئەم سەرچاوە دەڵێت" سەرکردەکانی ریاڵ مەدرید بەردەوامن لە ناردنی پەیامی دڵنیایی و متمانە بەخۆبوون، بەڵام بەم بۆنەیەوە دەستیان کرد بە هەستکردن بە هەندێک دڵەڕاوکێ چونکە  دیارە شکست دڵخۆشکەر نییە، بەڵام ئەوەی زیاتر گومانی لێدەکەوێتەوە وێنەکەیە یاریزانەکان بەرامبەر تیپێکی وەک لیل پێشکەشیان کرد، کە بە درێژایی یارییەکە باڵادەستی خۆی نیشان دا.

 ئەنچیلۆتی دوای دۆڕانەکە وتی: "لیل شایەنی سەرکەوتن بوو، ئەوان لە ئێمە باشتر بوون، بۆیە دەبێت لەوە فێربین،ئەستەمە شیکاری یارییەکە بکەین لە هەموو لایەنەکانی یاریگادا خراپ بووین، دۆڕانی یارییەکان ئاساییە، چونکە ئەمە تۆپی پێیە، بەڵام ئێمە بە باشی مامەڵەمان لەگەڵدا نەکرد، ئەمەش نیگەرانم دەکات،دەکرا بە یەکسانبوون بێینە دەرەوە، هەرچەندە شایستەی ئەوەش نەبووین.



PM:12:28:03/10/2024