کوردێک سەرپەرشتیار‌و ناوبژیوانی پاڵەوانییەتی شەترەنجی یانە پاڵەوانەكانی وڵاتانی عەرەب دەكات

ئەسعەد ئیسماعیل لێپرسراوی هۆبەی چالاكییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی‌و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی شەترەنج ‌و ئەندامی یەكێتی شەترەنجی عێراق، سەرپەرشتیار‌و ناوبژیوانی پاڵەوانییەتی شەترەنجی یانە پاڵەوانەكانی وڵاتانی عەرەب دەكات لەوڵاتی عومان.

شاری سەلالە لەوڵاتی عومان، بەسەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی عەرەب، میوانداری پاڵەوانییەتی یانە پاڵەوانەكانی عەرەب دەكات كە تیایدا یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەشدارە‌و لەیەكەم یاریدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.

لەم پاڵەوانێتییەدا ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (ئەسعەد ئیسماعیل) كە هاوكات لێپرسراوی هۆبەی چالاكییەكانە لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی ‌و سەرپەرشتیاری‌ گشتی‌ بەشی‌ شەتڕەنجی‌ یانەی‌ پێشمەرگەیە، سەرپەرشتیار‌و ناوبژیوانی پاڵەوانێتییەكەیە.


AM:11:03:05/10/2024