بێلنگهام نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

رۆژنامەی(زە ئەتلەتیک) بڵاویکردۆتەوە، جود بێلینگهام پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە بۆ شانی و نزیکەی دوو مانگ دووریدەخاتەوە.

سەرچاوەکانی ستافی ڕیاڵ مەدرید دەڵێن ئەوەی تێگەیشتوون ئەوەیە کە بێلینگهام پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت بۆ ئەوەی شان بە تەواوی و بە شێوەیەکی دروست چاک دەبێتەوە و دوور بکەوێتەوە لە مەترسی زۆر.

کاتێک بێلینگهام لە مانگی ئابدا تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بوو، مەزەندە دەکرا نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.  ڕیال مەدرید بیرۆکەی نەشتەرگەری لەسەر شانی لەبەرچاو گرت، بەڵام لە کۆتاییدا نەکرا، چونکە ماوەی پشوودان کە نەشتەرگەرییەکە پێویستی پێدەبوو زۆر زیاتر بوو.

سەرچاوەکانی ستافی تەکنیکی پێیان وایە بێلینگهام پێویستی بە نزیکەی دوو مانگ دەبێت بۆ چاکبوونەوە.


PM:02:06:05/10/2024