رۆژی شەممە کاتژمێر ١٠ لە یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی یانزەیەم بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی ریاڵ مەدرید.
فلیک راهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر دۆخی یانەکەی و یاریەکە قسەی کردوو وەڵامی میدیاکانی دایەوە.
ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی...
یەکەم یاری کلاسیکۆ بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟
فلیک: ئەگەر ڕاستگۆ بم، زۆر بیر لەوە ناکەمەوە ئامانجم ئەوەیە کە تیمەکە بە تەواوی ئامادە بکەم. یاریزانەکان پاڵنەریان هەیە بۆ ئەوەی یارییەکە بکەن، منیش هەروا. کۆبوونەوەیەکی گەورە دەبێت.
پلانەکەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یاریزانانی وەک مباپێ و ڤینیسیۆس؟ هێرش یان بەرگری دەکەی؟
فلیک: ئێمە بیرۆکەی خۆمان هەیە، وەک لە دوای یارییەکەی بایرن وتم، بوارمان هەیە بۆ پێشکەوتن. لەگەڵ هەر یارییەکدا دەبێت خۆمان بگونجێنین. چ بەرامبەر بایرن یان ئەو یانانەی لە لالیگا بەرامبەریان یاریمان کرد، شێوازێکی یاریکردن هەیە. لە کۆتاییدا باوەڕم بە تیمەکەم هەیە. ڕەنگە دوای گۆڵەکەی بەرامبەر بایرن کەمێک کۆسپمان بۆ دروست بوبێت، بەڵام دوای ئەوە گەڕاینەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە لە تیپەکەوە کە دەریدەخات باوەڕمان بەخۆمان هەیە.
ڕۆژێک پشوو کەمتر لە ڕیاڵ مەدرید. .
فلێک: ناتوانین ئەوە بگۆڕین. ڕیال مەدرید ڕۆژی سێشەممە یاریی کرد و ئێمەش ڕۆژی چوارشەممە یاریمان کرد، بەڵام تەنها دوو ڕۆژ پشوو دەتوانین مامەڵەی لەگەڵ بکەین، تەنانەت لە داهاتووشدا ئەو کارە دەکەین.
ئایا فێرمین لە کلاسیکۆ سەرەکی دەبێت؟
فلێک: هێشتا بڕیارم نەداوە. فیرمین بەشداری گۆڵەکانی بەرامبەر بایرن کرد، بە باشی فشاری خستە سەر، هەروەها بڕیارێکی گەورە و خێرای دا و پاسی بۆ ڕافینیا دا بۆ گۆڵی یەکەم. دوای گەڕانەوەی لە پێکان ئاستێکی بەرزی خۆی نیشان دا، چ بەرامبەر سیڤیلیە یان بەرامبەر بایرن. ئەمە باشە.
دوای یاری بایرن بینیمان لەگەڵ لامین قسە دەکەیت ئایا هیچ ئامۆژگاریەکت پێدا؟
فلیک: ئاساییە بۆ من قسە لەگەڵ یاریزانەکان بکەم. وەک وتم یاریزانی گەورە و تایبەتمان هەیە وەک لامین. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ئاستێکی باشی هەیە، هەروەها کوبارسیش. ئەمە تیمەکەمانە، و پێویستمان بە هەمووان هەیە سبەی لە دۆخێکی بەرزدا بن.
پێت وایە ڕیال مەدرید لە دوایین یارییەکان بە خراپی یاری دەکات بەڵام سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.. ئایا ئەمە مەترسیدارە؟
فلیک: سبەی ئامادە دەبن بۆ یاری کلاسیکۆ.
کەناڵی ڕیال مەدرید ڕاپۆرتێکی تەواو کرد کە تیایدا هێرشیان کردە سەر ناوبژیوان. ئایا لە ئەڵمانیا ئەم کارە دەکەن؟
فلیک: ناوبژیوانان کارێکی قورسیان هەیە، کاری من هێنانی یاریزانەکانە. ئەزموونێکی خۆشم هەیە لەگەڵ ناوبژیوانان لێرە لە ئیسپانیا، هیچ کێشەیەکم نییە. هەروەها تەکنیکی VAR هەیە کە پەنای بۆ دەبەن. دەبێت وزەمان لەسەر ئاستی خۆمان چڕ بکەینەوە نەک ناوبژیوانان.
لە کوێ پێویستە لامین باشتر بێت؟
فلیک: لامین یارییەکی نایاب دەکات، هەروەها ئاستێکی نایابی بەرامبەر بایرن پێشکەش کرد. ئەرکی ئەو بوو کە دەیڤز بهێڵێتەوە و سەرکەوتوو بوو لەو کارەدا. یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە لەگەڵ تۆپدا، بەو شتانەی لە میونشن بیستوومە، سەرسامن بەو کارەی لامین دەیکات. ئەمە باشە.