رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردۆتەوە، ئەندامانی ستافی تەکنیکی کارلۆ ئەنچیلۆتی، متمانەی خۆیان بە کارەکانیان دووپات دەکەنەوە لە ریاڵ مەدرید سەرەڕای دۆڕانە قورسەکەی کلاسیکۆ.
لە دوای ئەم دۆڕاندنە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بە هیچ بڕیارێک نەکردووە سەبارەت بە داهاتووی ڕاهێنەرەکە.
کارلۆ پاڵپشتی بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەکە سانتیاگۆ سۆلاری و خۆسێ ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری گشتیی هەیە، بەڵام هەمیشە هەوراز و نشێوی هەبووە لە پەیوەندی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەدا کە بەناوبانگە بەوەی کە داواکاری زۆر لە هەموو بەڕێوەبەرەکانی دەکات.
لەکۆتایدا ئەم سەرچاوە دەڵێت" ستافی راهێنەرانی ریاڵ مەدرید وتویانە هەمیشە بە جانتاکانمان لەبەردەم دەرگادا دەژین"، بەم شێوەیە ستافی ڕاهێنەرایەتی ئەم فشارانەیان کورتکردەوە (ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە ڕۆشتنی راهێنەر لە هەر ساتێکدا ڕووبدات).