هەر سێ هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کەریم بنزیمەی فەرەنسی و ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و گاریس بەیلی وێڵزی لەسەرجەم یانەکانی ئەوروپا زیاتر گۆڵیان لە خولە ناوخۆیەکاندا تۆمار کردووە.
تۆڕی هەواڵی دیاریۆ بێرنابیۆی ئیسپانی کە تایبەتە بەهەواڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە شیکاریەکیدا دەریدەخات کە هەرسێ هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم یانەکانی ئەوروپا لەمساڵدا زیاتر گۆڵیان تۆمار کردووە.
دوای تەواوبونی ١١ هەفتەی بی بی سیەکان ٢٩ گۆڵیان بۆ ڕیاڵ تۆمار کردووە ، واتە بەڕێژەی {٢.٦} گۆڵ لەهەر یاریەکداو لە پێش هەریەک لە یانەکانی چێڵسی بە ٢٨ گۆڵ لە پریمەر لیگ و بایرن میونخ بە ٢٧ گۆڵ لە بۆندسلیگاو بەرشەلۆنە بە ٢٥ گۆڵ لە لالیگا و پاریس سانجێرمان بە ٢٣ گۆڵ دێت لە لیگا ئا دێت.
لە نێویشیاندا ڕۆناڵدۆ بە ١٨ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی لیگادێت تائێستا و بنزیمەش بە ٦ گۆڵ و بەیڵیش ٥ گۆڵی لە خولەکەدا تۆمار کردووە .
ئا/ شاهۆ فایق