ئەنچیلۆتی: ڕیال مەدرید دەگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەڵێنیدا تیپەکەی بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات کە ئەم وەرزە لە میونشن بەڕێوەدەچێت.

 ئەنچیلۆتی پەیامێکی بۆ پرۆگرامی ئیل لارگوێرۆ لە ڕادیۆ کادینا سێر ناردووە و تیایدا دەڵێت، لەبیرتان بێت ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا دەبێت.

 پێگەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ ئاڵۆز بوو، دوای ئەوەی لە 5 گەڕی یەکەمدا 3 جار دۆڕا، و تەنها بردنەوەی لە دژی لە شتوتگارت و بروسیا دۆرتمۆند بەدەستهێنا. 

 لەکاتێکدا مێرێنگێ بە لیل و میلان و لیڤەرپوول دۆڕا، تەنها 6 خاڵی بەدەستهێنا لە پلەی 24ی ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکەیە کە 36 یانە لەخۆدەگرێت.

 8 تیپی سەرەکی لە قۆناغی یەکەمدا ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناغی 16، لە کاتێکدا ئەو تیپانەی لە پلەی 9 تا 24بوون، بە شێوەیەکی دەرچوون،  ڕکابەری دەکەن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی هەشت تیپەکەی دیکە بۆ قۆناغی 16.

 یاری داهاتووی ڕیال مەدرید لە جەولەی شەشەمدا بەرامبەر ئەتالانتا دەبێت.



PM:01:27:29/11/2024