فلیک بڕیاری فرۆشتنی دوو یاریزانی دا

رۆژنامەنووس ماتیۆ مۆریتۆ ئاشکرادەکات ڕەنگە ئێریک گارسیا لە ماوەی گواستنەوەکانی مانگی یەکدا بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و دوای ئەویش ئانسۆ فاتی.


بە پێی زانیاری سەرچاوەکە ئەو یانەیەی لە ئێستادا زۆرترین گرنگی بە گاریسا دەدات جیرۆنایە و بە وردی چاودێری دۆخی دەکرێت.

هەروەها لەگەڵ نزیکبوونەوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، ڕەنگە بەرشەلۆنە  بە خواستن یان فرۆشتنی یەکجاری فاتی  بفرۆشێت ئەگەر ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێبگات.

 چونکە لە هێرشبردندا ، ٨ ناوی دیکە هەیە.  ئەمەش دەیخاتە دۆخێکی سەختەوە و چانسی بەشداریکردنی کەمدەکاتەوە.



PM:06:40:15/12/2024