شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆڵمۆ،ئەمەش بەهۆی یاساکانی لالیگای ئیسپانیا.
رۆژنامەنووس خۆسێ ئەلڤارێز ئاشکرای دەکات: بارسێلۆنا وازناهێنێت،یاریزانەکە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ناکاتەوە یانەکە ٧٢ کاتژمێری هەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئۆڵمۆ.
پوختەی سیناریۆکان چین بۆ ناو تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ ...
▫️ئەمڕۆ وادەی ناو تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ کۆتایی هات.
▫️ لالیگا ڕەتیکردەوە ئەو یاریزانە تۆمار بکات.
▫️ بەرشەلۆنە بەرەو فیدراسیۆنی ئیسپانیا ئێستا بەڕێکەوتووە.
▫️بەرشەلۆنە لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا تروسکەیەک هیوای هەیە.
▫️ فیدراسیۆنی ئیسپانیا بەبێ لالیگا ناتوانێ ڕێکبکەوێت، بەپێی سەرچاوە نزیکەکان.
▫️ ئۆلمۆ دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی ئازاد.
▫️ خواستی یاریزانەکە: مانەوەیە لەگەڵ بەرشەلۆنە، بە وتەی بریکارەکەی.
▫️تا ئێستا نازانرێت ئایا دەتوانێت بەشداری پێشبڕکێکانی تر بکات یان نا وەک چامپیۆنسلیگ و جامی شا.