ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ وەرزی ئێستای ٢٠٢٤/٢٠٢٥ تیروپشکی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.
بارسێلۆنا سەرکەوتنی بۆ ئەو قۆناغە بەدەستهێنابوو، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-0 لە بارباسترۆی بردەوە، لە بەرامبەردا ڕکابەرەکەی ڕیال مەدرید سەرکەوتنی بەسەر دیپۆرتیڤا مینێرا بەدەستهێنا، بە ئەنجامی 5-0.
کرانەدەرەوەی سیڤیلیە بە سوپرایزێکی گەورە لە قۆناغی 32 بەرامبەر ئەلمێریا دانرا دوای دۆڕان بە ئەنجامی 4-1، هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 1-0 لە ماربێلای بردەوە.
ئەتلەتیک بلباو کە وەرزی ڕابردوو نازناوی جامی شای بەدەستهێنا لەسەر حیسابی ڕیاڵ مایۆرکا گەیشتە ئەم قۆناغە.
ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا ٢٠٢٥ بەمشێوەیە:
بەرشەلۆنە و ڕیاڵ بیتیس
ڕیاڵ مەدرید و سێلتاڤیگۆ
ڕیاڵ سۆسیداد و ڕایۆ ڤالیکانۆ
ئەتلەتیک بلباو و ئۆساسونا
پۆنتێڤێدێرا vs خیتافی
ئۆرێنس vs ڤالێنسیا
ئەلمێریا و لیگانێس
ئێلچێ و ئەتلەتیکۆ مەدرید