به مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی تیمی باله‌ی یانه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی باله‌ی عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیشه‌گه‌رێكی بانگێشتی پێكهاته‌ی تیمه‌كه‌ی كرد .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی ( محه‌مه‌د مه‌هدی عه‌لی ) یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئێرانی واژۆ كرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕای به‌خێر هێنان له‌و یاریزانه لاوه هیوای خواست له‌م وه‌رزه‌دا و له‌گه‌ڵ یاریزانانی هاوڕێی له تیمی باله‌ی یانه‌ی پێَشمه‌رگه بتوانن ئاستێكی به‌رز پیشان بده‌ن و به تواناكانی خۆیان سه‌لمێنه‌ری ده‌ست كه‌وته‌كانبن .
پاشان محه‌مه‌د مه‌هدی پیشه‌گه‌ر خۆی به خۆشحاڵ زانی كه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی وه‌رزشی خۆیدا ڕوو ده‌كاته خولی عێراقی و له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له یارییه‌كانی ئه‌و خوله به‌هێزه ده‌كات و هیواخوازیش بوو بتوانن ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و ووتیشی هیچ ئه‌نجامێك به قورس نازانم گه‌ر هه‌وڵی بۆ بده‌یت .
له كۆتایشدا گرێبه‌ستی یاریزانی ناوبراو واژۆ كرا‌و به فه‌رمی به میدیاكان ناسێندرا .