میسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە،میسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا بۆ یاریکردن،ئەمەش بەهۆی رێگەدانی یانەکەی.

بە قسەی سەرچاوەکە، ئینتەر میامی هەوڵدەدات گرێبەستی میسی نوێبکاتەوە بەپێی  بەندێک بۆ ئەوەی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ و سەرەتای ٢٠٢٦دا جارێکی دیکە لە ئەوروپا یاری بکاتەوە تا ئامادەیی و توانای جەستەیی خۆی بپارێزێت.

بەمەش میسی جارێکی تر دەتوانێت لە خولەکانی ئەوروپا یاری بکاتەوەو سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر بۆ ئەوروپا بگەڕێتەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات.




PM:09:34:10/01/2025