یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی وادەی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ وەرزی ئێستای ٢٠٢٤/٢٠٢٥ دیاری کرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆن، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات و تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە تیروپشکی چارەکی کۆتایی، دووشەممەی داهاتوو دیاریکراوە.
جەماوەری ئیسپانیا چاوەڕێی تیروپشکەکەن کە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دیاری دەکات، چونکە هەر تیپێک هەوڵدەدات بگاتە قۆناغە پێشکۆتایی و وەرزی رابردوو نازناوەکە لەلایەن ئەتلەتیک بلباوەوە بردرا.