کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید هیوای خۆی دەربڕی کە یانەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی یەکەمدا دەربکرێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-2 بە یانەی پاریس سان جێرمان دۆڕا و بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی بیست و پێنجەمدا مایەوە.
ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سیتی ئێستا دووربخرێتەوە، باش دەبێت، چونکە بە یەکێک لە پاڵێوراوەکانی بردنەوەی نازناوەکەی دەزانێت.
ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانی یارییەکی قورس دەکات لە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، ئاماژەی بە پێویستی بردنەوەی دوا یاری کرد، بەڵام جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی پابەندبوونی بەکۆمەڵ بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن کردەوە.
هەروەها سەرسامی خۆی بۆ تواناکانی هێرشبەرانی تیپەکە دەربڕی، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی باشترکردنی هێڵی بەرگری بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی پێویست کردەوە.