مورادی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه سه‌پكی شۆتۆكان زۆر به‌هێزه و یاریزانان بۆ ئه‌نجامه‌كان ململانێی توندیان ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش ئاماده‌كاری زۆری ده‌وێت و خۆش به‌ختانه‌ش تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بێ به‌ش نه‌بوین له‌و ئاماده‌كاریانه و توانیومانه به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین .
له درێژه‌ی وته‌كانی ئه‌رسه‌لان سوپاسی تایبه‌تی خاتوو وه‌فا نه‌قشبه‌ندی یاریزانی پێشوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه یه‌كێك له ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌ی یانه‌كه‌مان كه توانی هاوكارییه‌كی زۆری تیمی كچانمان له‌و پاڵه‌وانیێتیه‌دا بكات بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان .
دواجار ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری تیمه‌كه‌یانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی داهاتوو به گرنگ زانی و ووتی پلانه‌كانمان جێگیرن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئامانجمانه كاراتێی یانه‌كه‌مان له پێشه‌نگی تیمه‌كان بهێڵینه‌وه .
راگەیاندنی پێشمەرگەی سلێمانی