لە دوو دەیەی ڕابردوودا جیهانی تۆپی پێ شاهیدی یەکێک لە دووانە کێبڕکێکارەکانی مێژوو بووە سەبارەت بە باڵادەستیان بەسەر یاریزانێکی تردا، ئێمەش لێرەدا باسی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەکەین.
ڕۆژنامەکان ئەم ڕکابەرییە بەهێزەیان قۆستۆتەوە و هەمیشە هەوڵیان داوە بەنزین بڕێژێتە سەر ئاگرەکە بە وتنی "کێ باشترە، میسی یان ڕۆناڵدۆ؟"
لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکاندا ڕۆناڵدۆ کە هەمیشە بە شانازی و متمانەی گەورەی خۆی ناسرابوو، دانی بەوەدانا کە مێسی باشترین یاریزانی تۆپی پێیە کە تا ئێستا بینیبێتی، بەڵام ئەمە چۆن ڕوویدا؟
ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ چاوپێکەوتنێکی بۆمبڕێژکراوی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی پیێرس مۆرگان ئەنجامدا، لەو چاوپێکەوتنەدا باسی زۆر شتی کرد، دیارترینیان گرژیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد و ڕکابەرییە بەردەوامەکانی لەگەڵ مێسی.
لە پشت پەردەی ئەو دیدارەوە مۆرگان ئاشکرای کرد کە ڕۆناڵدۆ دانی بەوەدانا کە مێسی باشترین یاریزانە کە تا ئێستا بینیبێتی.
مۆرگان وتی: چاوپێکەوتنێکی زۆر خۆشم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئەنجامدا، دوای یەکەم چاوپێکەوتنمان پێکەوە نزیکەی ٣ ساڵ پێش ئێستا نانی ئێوارەمان خوارد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕاستی گفتوگۆیەکی نایاب بوو، من وەک کەسێک (ڕۆناڵدۆ)م خۆشدەوێت، ڕێزێکی باوەڕپێنەکراوی بۆ مێسی هەیە.
مۆرگان ڕوونیکردەوە، کاتێک پرسیارم لێکرد کێ باشترین یاریزانە کە تا ئێستا بینیبێتی، ئەوەم زانی، یەکسەر وتی: مێسی.
بەڵام ڕۆناڵدۆ پێی وتم پرسیارێکی هەڵە دەکەم، تۆ نەتپرسی باشترین یاریزان کێیە، پرسیارت کرد باشترین یاریزان کە بینیومە کێیە.
ڕۆژنامەنووسە بەریتانییەکە دەشڵێت: بێگومان ڕۆناڵدۆ هەرگیز خۆی نەبینیوە لە تیڤی یاری بکات، لە هەمان کاتدا ڕۆناڵدۆ باسی خۆی و مێسی و جیاوازی نێوان ئەوان و زۆرێک لە ئەستێرەکانی پێشووی وەک ڕۆناڵدۆ دیاردە، ڕۆناڵدینیۆ و جۆرج بێست، و کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون لە کێبڕکێکان."
مۆرگان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مێسی و ڕۆناڵدۆ 18 یان 19 ساڵ لە لوتکەی یارییەکەیاندا بوون و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بەهرەیان هەتبێت."