خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی 13ی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە.
کاتژمێر دوی پاش نیوەرۆی رۆژی پێنجشەممە تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی، لە هۆڵی د. لەتیف لە چوارباخ میوانداری یانەی دیالە دەکات.
سلێمانی بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی 11ی ریزبەندییەکەی گرتوەو دەیەوێت ئەم هەفتەیە ئاستەنگ بۆ میوانەکەی دروستبکات و خاڵی یارییەکەی نێوانیانی لێوەربگرێت.
لەبەرامبەردا یانەی دیالە یەکێکە لەتیمە ئاستبەرزەکانی وەرزی ئەمساڵ و پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی گرتوە.
یاریزانانی یانەی سلێمانی راهێنانەکانیان بۆ ئەو یارییە چاوەڕوانکراوە چڕکردوەتەوەو ئامانجیانە بردنەوەیەکی گرنگ پێشکەشی هاندەرانیان و وەرزشی سلێمانی و کوردستان بکەن.
راگەیاندنی سلێمانی