بەفەرمی.. یاریزانێکی سەرەکی ڕیال مەدرید بەشداری یاری مان سیتی ناکات

 یانەی ڕیال مەدرید ڕۆژی سێشەممەی  لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی مانچستەر سیتی دەکات ،ئەمەش لە یاریی  چوونی پلەی ئۆفدا  بۆ گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ.

 یانەی ڕیال مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، لوکاس ڤازکێز تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی پێی چەپیدا.



 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ماوەی ئامادەنەبوونی لە یاریگاکان،بەڵام بە قسەی میدیاکان دوو تا سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.


 ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەکانی چەند یاریزانێکەوە لە ڕووی بەرگرییەوە ئازار دەچێژێت، لەوانە: دانی کارڤاخال، ئیدەر میلیتاو، دەیڤد ئەلابا و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر. 




PM:08:33:09/02/2025