نەیمار خەون بە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەبینێت

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، نەیمار جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا توانای جەستەیی خۆی بگەڕێنێتەوە  بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنەی پێشووی بکاتەوە.

 ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە نەیمار لە بەرازیل کارێکی زۆر دەکات و لەوێ یاری دەکات و هەوڵ دەدات توانای جەستەیی خۆی بگەڕێنێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەی بۆ گۆڕەپانەکانی ئەوروپا.

 سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە خواستی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام هێشتا داهاتووی ئەم خەونە ڕوون نییە، بەو پێیەی دڵنیا نییە بەرشەلۆنە دەیەوێت نەیمار بگەڕێنێتەوە یان نا.

 جێگای سەرنجە کە نەیمار یانەی هیلالی سعودی بەجێهێشت و ڕووی لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی کرد.



PM:08:17:13/02/2025