تیروپشکی خولی پلە دووی کوردستان ئەنجامدرا

شەممە 15 _ 2 _ 2025 لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی هونەری لەگەڵ نوێنەری یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان ئەنجامدا.


دوای کۆبوونەوەکە تیروپشکی خولەکە بە بەشداری 20 یانە راکێشرا و یانەکان بەسەر دوو گڕوپ دابەش کران.


 گڕوپی یەکەم پێک دێت لە یانەکانی ( خەڵاتی پێنجوێن ، مەخموور ، سەنگەسەر ، هەریر ، شارەزوور ، خانەقین ، شیلادزێ ، سنوور ، ئاسۆ ، بەردەڕەش ).


 گڕووپی دووەم پێک دێت لە یانەکانی ( بروسک ، خەبات ، حاجیاوا ، بەختیاری ، خەلیفان ، باوەنوور ، باتیفا ، هەڵەبجەی شەهید ، پەروەردە ، شێخان ) 

شێواز و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان :
یارییەکان لە 15 _ 3 _ 2025 بەشێوازی یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، لە هەر گڕوپێک خاوەن پلەی یەکەم و دووەم سەردەکەون بۆ قۆناخی کۆتایی، هەر دوو یانەی پلەی یەکەم لە هەردوو گڕووپ بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و براوەیان راستەوخۆ سەردەکەوێت‌ بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، هەر دوو یانەی پلەی دووەم لە هەر دوو گڕووپ بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و براوەیان لەگەڵ دۆڕاوی پلەی یەکەمی هەر دوو گڕووپ یاری دەکات و براوەشیان دەگاتە خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.




راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان



PM:04:54:15/02/2025