ئەستێرەی پێشووی ڕیال مەدرید: مێسی بە 'ڕەش و نەفرەتی' ناوی بردم

ڕۆیستۆن درێنتی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید چەند وردەکارییەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەندێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێ ئاشکرا دەکات، لەوانە ڕووداوێکی "ڕەش" لەگەڵ لیۆنێل مێسی و هەندێک بابەتی پەیوەست بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

 لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی "فوتبۆڵ ئیسپانیا"، درێنتی باسی لە یاری نێوان یانەکەی، هێرکۆلیس و بەرشەلۆنە کردووە، لەوێ باسی لەوە کردووە کە مێسی لە کاتی یارییەکەدا وشەیەکی ڕەگەزپەرستانەی ئاراستەی کردووە و پێی وتووە: "نەفرەت لە ڕەش".  مێسی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە سوکایەتییە لە ئەرجەنتین باو بووە و ڕاهاتوون لەسەری.


ئاماژەی بەوەشکرد، هەمان وشە بە گارای یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئەرجەنتینی وتراوە.  بەڵام درێنتێ ڕوونی کردەوە کە ئەو قسانەی قبوڵ نەکردووە، چونکە لە یارییەکی ڕکابەرییەوە لە ڕکابەرێکەوە هاتووە، لەکاتێکدا دەکرا وەک "گاڵتەجاڕی" لەلایەن هاوڕێیەکی تیپەوە وەربگیرێت.

 سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، درێنتی ئاماژەی بەوەدا کە هاوڕێی خۆیەتی، بەڵام جیاوازی لە هەڵسوکەوتەکانیدا هەبووە، بەو پێیەی ڕۆناڵدۆ سەرەڕای چەندین جار بانگهێشتکردنی بۆ لای، نەدەچووە ئاهەنگەکانی ماڵەوەی.  درێنتێ دەڵێت: "لە ماڵەکەمدا ئاهەنگم ساز دەکرد، گۆنزالۆ هیگواین و گوتی بە بەردەوامی دەهاتن، بەڵام کریستیانۆ هەرگیز نەدەهات".

 درێنتێ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢ یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە و دواتر دوای وازهێنانی بووەتە شرۆڤەکاری وەرزشی، سەرەڕای ناکۆکییەکەی پێشووی لەگەڵ مێسی، جەختی لەسەر ڕێزگرتنی مێسی کردەوە و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دادەنێت.



PM:04:24:28/02/2025