تەواوی گۆڕانكارییەكانی ناو لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی

ئەمڕۆ لە كۆنگرەی 144 ی لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی لە كۆستانافارینۆ پاش هەڵبژاردنی سەرۆك ئەم هەڵبژاردنانەش كرا.
البارۆن ( ئۆلیفییە بیكرز فیویان ) لە بەلجیكا بووە جێگری سەرۆكی ئۆڵۆمپی، ( سیبرۆس كابرالۆس ) لە یۆنان و ( ئۆكتافیا مۆراریۆ ) لە ڕۆمانیا وەك ئەندامانی كۆمیتەی جێبەجێكار هەڵبژێردران، هەروەها هەردوو خاتوون ( ئیما تیرهۆ ) لە فنلەندا و ( كریستین كلوستەر ) لە نەرویج وەك ئەندامانی كۆمیتەی جێبەجێكار هەڵبژێردرانەوە، هەروەها ( تونی ئیستانغی ) لە فەرنسا وەك ئەندامی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا، بەگشتی گۆڕانكاری و هەڵبژاردنەكان بەمشێوەیە بوو:
- یەك ئەندامی نوێ‌ بۆ ئۆڵۆمپی هەڵبژیردرا.
- 10 ئەندام هەڵبژێردرانەوە بۆ ئۆڵۆمپی بەمەرجی تەمەن كە تەمەنیان گەیشت بە 70 ساڵا ۆ ئەوانەی لە 1999 هەڵبژێردراون وە 80 ساڵ بۆ ئەوانەی 2017 هەڵبژێردراون خانەنشین دەبن.
- درێژكردنەوەی ماوەی ئەندامێتی ئەندامێك.
- گۆڕینی باری یاسایی سێ‌ ئەندام بۆ مانەوەیان.
- هەڵبژاردنی دوو ئەندام وەك ئەندامی فەخری.
- هەڵبژاردنی دوو ئەندام بە ئەندامی شەرەف.
- هەڵبژاردنەوەی دوو ئەندام لە لێژنەی ڕەوشت سەر بە لیژنەی ئۆڵۆمپی.
دە كەسە دیاریكراوەكانیش ئەمانەن:
1 - شازادەی شاهانە ئەمیرە نورا لە لیختنشتاین ( وەك كەسێكی سەربەخۆ تەمەن 1950 ساڵی 1984 هەڵبژێردراوە ).
2 - شامل تاربیشیف ( یەكێتی ڕوسیا، كەسی سەربەخۆ، تەمەن 1948 لە ساڵی 1994 هەڵبژێردراوە ).
3 - سێر میانجنج ( سەنگاپورە ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1949 لە 1998 هەڵبژێردراوە ).
4 - خوان ئەنتۆنیۆ سامارانش ( ئیسپانیا ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1967 لە 2009 وە هەڵبژێردراوە ).
5 - خاتوو لیدیا نسیكیرا ( بۆرۆندی ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1967 لە 2009 هەڵبژێردراوە ).
6 - خاتوو بكلای تیمینجل ( بالاو ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1966 ، ساڵی 2017 هەڵبژێردراوە ).
7 - خاتوو كریستین كلوستەر ( نەرویج ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1961 لە 2017 هەڵبژێردراوە ).
8 - خاتوو خۆنیننگ باتاما لیسوادتراگول ( تایلەند ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1965 لە 2017 هەڵبژێردراوە ).
9 - جان كریستۆف ڕۆلاند ( فەرەنسا ، سەرۆكی یەكێتی سەوڵلێدان تەمەن 1968 ، لە 2017 هەڵبژێردراوە ).
10 - ئەنجمار دی فوس ( بەلجیكا ، سەرۆكی یەكێتی ئەسپسواری ، تەمەن 1963 لە 2017 هەڵبژێردراوە ).
درێژكردنەوەی چوار ساڵ تەمەنی ئەندامیچتی ( سبیروس كابرالۆس ( یۆنان ، كەسی سەربەخۆ ، تەمەن 1955 لە 2019 هەڵبژێردراوە ).
---- سێ‌ كەس باری یاساییان گۆڕدرا:
1 - موحریز بۆسیان ( تونس ، ئەندامێتی پەیوەست بوو بە پۆستەكەی وەك سەرۆكی ئۆڵۆمپی تونس تەمەن 1959 لە 2023 هەڵبژێردراوە ، لە ئەندامێتی ئۆڵۆمپی وەك سەرۆكی ئۆڵۆمپی كرا بە ئەندامی سەربەخۆ ).
2 - نیفین ئیلیتش ( چیلی ، سەرۆكی ئۆڵۆمپی پەنەما تەمەن 1962 لە 2017 هەڵبژێردراوە لە كەسێكی پۆسدار كرا بە كەسی سەربەخۆ ).
3 - ئەنجمار دی فۆس ( بەلجیكا ، سەرۆكی یەكێتی ئەسپسواری تەمەن 1963 لە 2017 هەڵبژێردراوە بوو بە كەسێكی سەربەخۆ ).
----- دوو ئەندام لە ئەندامی سەرەكی بوون بە ئەندامی فەخری ئەوانیش پۆستەكانیان نەماوە :
1 - خاتوو ماریسۆل كاسادۆ ( ئیسپانیا ، سەرۆكی یەكێتی ترایسلۆن ، تەمەن 1956 لە 2010 هەڵبژێردراوە ، بووە ئەندامی فەخری ).
2 - زایكینج یوو ( چین ، جێگری سەرۆكی ئۆڵۆمپی چین ، تەمەن 1951 ، لە 2000 وە ئەندامە بووە ئەندامی فەخری ).
------- دوو ئەندامی شەرەف بۆ لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵبژێردران بەهۆی خزمەتكردنیان بە بووتنەوەی ئۆڵۆمپی لە جیهان :
1 - بان كی مۆن سەرۆكی پێشووی نەتەوە یەكگرتۆكان.
2 - فرانشسكۆ ریتشی بیتی سەرۆكی یەكگرتووی یەكێتیەكانی یارییەكان ( ASOIF ).
----- دوو ئەندام لە لێژنەی رشەوشتی ئۆڵۆمپی هەڵبژێردرانەوە :
1 - خاتوو لۆرا شنشیلا ( كۆستاریكا ، بۆ ماوەی چوار ساڵًی تر )
2 - خاتوو هانكین شیویە ( چین ، بەهەمان شێوە چوار ساڵی تر ).

رۆژنامەنوس:زانا قادر



AM:02:11:21/03/2025