یاری فەلەستین وەک هەر یارییەکی تری پاڵاوتنەکانی مۆندیال وایە، بەڵام ئێمە لە ئاستی یاریزانەکان لە مەشقەکانی ئەم دواییە ڕازین. یاری پێشوو بەرامبەر کوەیت ئاسان نەبوو، هەروەها بە هۆی سەختی یارییەکەی سبەینێ بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت.
ئێمە دەزانین کە تیمی فەلەستینی هێرشبەری باشی هەیە، بەڵام دەبێت بە تەواوی تەرکیز بکەین. هێڵی بەرگری تەنها لە ئەستۆی بەرگریکاران نییە، بەڵکو ئەرکی تیپەکە بە گشتییە.
ئێمە هەموو زانیارییەکانی هەڵبژاردەی فەلەستینمان لەبەردەستە و پێموانییە بەرگریەکەی لاواز بێت، تەواو پێچەوانەیە. هەر تیپێک لەگەڵ کۆریای باشوور یەکسان بێت مانای وایە بەرگرییەکی بەهێزی هەیە.
پلانەکەمان ڕوونە،تۆپ دەهێڵینەوە، پاس و جوڵە لە نێوان باڵ و ناوەڕاستدا. من لەگەڵ ئەو هاندەرانەدا نیم کە دەڵێن من تەنها پشت بە ئەیمەن حسێن دەبەستم ئەمە ڕاست نییە لە یارییەکەی ئوردندا تەنها پشتم پێ بەستووە و ئامارەکان ئەوە دەسەلمێنن.
کە هاتمە عێراق هەندێک شتی ناپڕۆفیشناڵ هەبوو، بەڵام کارمان لەسەر باشترکردنی کرد. عێراق چانسی خۆی لە دەستی خۆیدایە، جا چ پێشەنگی کۆمەڵەکە بێت یان پلەی دووەم بێت، بە پێچەوانەی تیپە گەورەکانی وەک سعودیە و قەتەر کە پشت بە ئەنجامی تیپەکانی تر دەبەستن.
پاڵپشتییەکە بۆ من شەخسی نەبوو، بەڵکو نوێنەرایەتی دەکرد لە ئاسانکاری گواستنەوەی فایلەکانی یاریزانە پیشەگەرەکان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ فیدراسیۆنی عێراق. ڕەنگە سبەی بڕۆم، پێم خۆش بێت یان نا، بەڵام هەڵبژاردەی عێراق هەر دەمێنێتەوە و ئەم پاڵپشتیەش بۆ خیسوس کاساس نییە، بەڵکو بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانییە بە گشتی.
پێم وایە تیپەکە یارییەکی باشی کرد و هەلی زۆری دروستکرد. تەنانەت دەتوانم ژمارەکەمتان بۆ بنێرم بۆ ئەوەی ئاماری یارییەکە بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی بزانم چەند هەلمان دروست کردووە و چەند گۆڵمان بە درێژایی یارییەکە تۆمار کردووە نەک تەنها لە خولەکەکانی کۆتاییدا.
عێراق هەموو چانسێکی هەیە بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەم یان دووەمدا سەربکەوێت، بەپێچەوانەی تیپە بەهێزەکانی وەک سعودیە کە بارودۆخەکەیان بەندە بە ئەنجامی تیپەکانی ترەوە.
یاریەکە سبەی کاتژمێر 9:45 خولەک دەکرێت.