بە فەرمی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر دەتوانێت بەرامبەر ئارسناڵ یاری بکات.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوای لێکۆڵینەوەکانی لە ڕودیگەر و مباپێ و سیبایۆس و ڤینیسیۆس بە غەرامەکردنی دارایی دۆسیەکەیانی یەکلا کردەوە، واتە سەرجەم یاریزانەکان دەتوانن بەرامبەر ئارسناڵ یاری بکەن.
یوفا هەڕەشە لە ڕودیگەر و مباپێ دەکات ئەگەر ئەم هەڵسوکەتە دووبارە بکەنەوە بۆ یەک یاری سزا دەدرێن.
ئەم یاریزانانە لە یاری ئاتلەتیکۆمەدرید هەڵسوکەوتی نەشیاویانکردووەو بەوهۆیەوە سزادرانو دوو یاریزانیشیان ئاگادارکرانەوە.