مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی مانەوەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یانە کەتەلۆنییەکەدا چۆنیەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئاشکرا دەکات.
گۆڵپارێزەکە کە لە ئێستادا لە پێکان چاک دەبێتەوە، ڕوونیکردەوە کە چۆن ساتە گرژییەکانی لەگەڵیدا بەسەر بردووە.
تێرشتیگن حەوت ساڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە کامپ نو بەسەربردووە، پەیوەندیی نێوانیان هەندێکجار دوژمنکارانە بووە.
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە میانی دەرکەوتنی لە پۆدکاستی "فراسنماهێر" وتی: چەند ساتێکمان هەبوو کە شتەکان لە نێوانماندا دروست نەبوون. "ئەو لە من دڵتەنگ بوو، منیش هەروا. بەڵام ئێمە بە مانا ڕاستەقینەکەی وشەکە توڕە نەبووین. ئەوان دۆخێکی زوو تێپەڕ نەبوو گرژییەکی سروشتی بوون لە نێوان دوو کەسدا کە هەوڵدەدەن بۆ کامڵبوون لە هەموو شتێکدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، مێسی تاکە یاریزانە لە جیهاندا ئەگەر بڕیاریدا تۆپ فڕێ بدات بۆ دەموچاوت، بە وردییەکی زۆرەوە ئەنجامی دەدات، ڕەنگە کەسانی دیکە بەڕێکەوت لێت بدەن، بەڵام ئەو بە ئەنقەست لێت دەدات.
لەبەرامبەردا ستایشی کوالیتی مێسی دەکات. وەک یاریزانێک لە یاریگادا وتی: لیۆ بە سادەیی کارەکتەری سەرنجڕاکێشە لە یاریگادا، و بە شێوەیەک یاری دەکات کە جارێکی تر نایبینینەوە، من بە تەواوی دڵنیام لەوە، ئەو توانای ئەوەی هەیە: ئەگەر بیەوێت خراپ دەربکەوێت، ئەوا زۆر بە ئاسانی ئەو کارە دەکات، جا بە پاسێک بێت یان لێدانێک.
یاریزانە ئەڵمانییەکە لە ژووری جلگۆڕین و شێوازی سەرکردایەتیکردنیدا باسی لە کەسایەتی مێسی کرد و وتی: هەمیشە ناکۆکیمان لەسەر نەبوو، کاتێکی زۆرمان پێکەوە بەسەر برد، مێسی لەو جۆرە نییە کە هاوار بکات یان زۆر قسە بکات، سەرکردایەتییەکەی لە بوونی ئەوەوە هات، لە بێدەنگییەکەیەوە، لە کاریگەرییە سروشتییەکەیەوە، کاتێک قسەی دەکرد، هەمووان بێدەنگیان دەکرد و گوێیان لێدەگرت.
گۆڵپارێزی پێشووی بروسیا مۆنشنگلادباخ لە ساڵی 2014 لە تەمەنی 22 ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد.