رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری هەمەلایەنە لە ڕیال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجام بدرێت.
بە قسەی رۆژنامەکە ئەلۆنسۆ وەک جێگرەوەی ئەنچیلۆتی دیاری دەکرێت و هاتنی ئارنۆڵدیش رادەگەیەنرێت.
هەروەها هۆیسن دیارترین ناوە لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست، بژاردەی وەک سالیبا و لۆکێبا و کۆناتیش هەیە.
بۆ هێلی ناوەند زوبیمێندی زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی پێرێز سەرسامە بە ڕۆدری ، هەروەها ماک ئەلیستەریش بژاردەیەکی ترە.