نرخی بلیتی کلاسیکۆ خەیاڵییە

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، نرخی ئامادەبوون لە کلاسیکۆ لە یاریگای مۆنتجویکی بەرشەلۆنە خەیاڵیەو لە 209 بۆ 749 یۆرۆدایە.

هەروەها بلیتی VIP و VIP Premium لە نێوان 850 یۆرۆ بۆ 4500 یۆرۆیە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە یاری چوونی کلاسیکۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، نرخەکان لە نێوان 130 یۆرۆ بۆ 455 یۆرۆ بوو، لە بەرامبەردا بلیتی ڤی ئای پی لە 850 یۆرۆوە دەستی پێکرد، ئەمەش وایکردووە لە ئێستادا نرخی کلاسیکۆی لالیگا لە یاریگای مۆنتجویکی بەرشەلۆنە زۆر بەرزتر بێت.

تەنانەت بۆ هاندەرانی دڵسۆز (ئەندامان)، یانەکە تەنها 5% داشکاندنیان وەرگرتووە.




PM:07:41:24/04/2025