تۆنی کرۆس باس لە ئەنجامی یاری کلاسیکۆی جامی شا دەکات و رایدەگەیەنێت ریاڵ مەدرید بەختی نەبوو بۆیە دۆڕا.
کرۆس دەڵێت "تا کۆتا خولەک یارییەکی زۆر یەکسان بوو، بەختی بەرشەلۆنە بەختی زیاتری هەبوو، لە یاری کۆتاییدا زۆر جار شتەکان بە ڕێگای ئێمەدا ڕۆیشتن بەڵام دوێنێ وانەبوو".
لە وەڵامی پرسیاری خەڵک دەڵێن ڕیاڵ مەدرید بیری تۆنی کرۆس دەکات تۆنی کرۆس وتی : "هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێکانی پێشووم دەخوازم، بۆ من ئەوە پێویست نییە، گرنگ ئەوەیە ڕیال مەدرید سەرکەوتن بەدەست بهێنێت".
شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی جامی شا بەرشەلۆنە3-2شکستی بە ریاڵ مەدرید هێناو جامەکەی بردەوە.